شەوی قەدر

نەسرین تەنیا

شەوی قەدرەو دڵم گیراوە ئەمشەو
لە دیدەی ناز خەوم تۆراوە ئەمشەو
تەمەننای دڵ لە بۆ وەسڵی جەماڵی
بە ڕۆح وەیلان ڕەنگم ژاكاوە ئەمشەو
منی سەرخۆش بە نووری یار بە بێ مەی
دەكەم زكرو كەزیم شێواوە ئەمشەو
چ حاڵێكە لە بۆ دێوانە عاشق
لە بێ مەیلی مەمی بووراوە ئەمشەو
سەمای ئەشكە لە ئاوێنەی تەمەندا
لە حاڵی خۆم سەرم سووڕماوە ئەمشەو
خەیاڵێكە لە حوجرەی یادەكاندا
بە شیعرێكی خەمین دامناوە ئەمشەو
چ عەشقێكە كە( تەنیا) بۆی دەناڵێ و
لە مەجنوونی ئەوین لایداوە ئەمشەو

ھەواڵی زیاتر