قادر میرانی
سۆزدارهكهم
وا به‌هار هات
سوڕی خوێنم له جه‌سته‌دا
تیژ ده‌ڕواو ده‌ووران ده‌كا
دڵم بێ تۆیی هه‌ڵناكا
بۆ كوێ ده‌چم له هزرمدای
چركه ساتێ جیا نابی
وه‌ك خوێن ئاسا
تۆش له‌گه‌ڵما ده‌وران ده‌كه‌ی
به‌ناخمدا ده‌گوزه‌رێی
لهههركاتێ
ئاگادارم له چرپه‌ی پێت
ترپه‌ی دڵم به‌جۆشه‌وه
به‌خێرایی لێ ئه‌دات
بێ ئارامه بۆ دیده‌نیت
تۆش له‌سه‌رخۆ و
به په‌نهانی لێم ده‌ڕوانی
به‌خه‌نده‌وه سه‌ره‌تاتكێم لێده‌كه‌ی
شیله‌ی بزه‌ت وه‌ك خوناوێ
له‌سه‌ر لێوان
زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ دێته خوارێ
ئۆقره ناگری و دێی ڕه‌وته‌كه‌ی
بهسۆزهكهم پێم ناڵێی بۆ؟
وه‌ك ئاسكێ
كێوی سه‌ختت لێم گرتووه
به‌نێو باغی چۆلهواریم
دێت و ده‌چی
مه‌لی هیوام سه‌رشێتانه
به‌تاسه‌وه له‌دوات وێڵه
ده‌با به‌س بێ
به‌س كێوی بێستوونم پێ تهیكه
وه‌ره با ته‌نیایی تۆڕ ده‌ین
ماڵی دڵم ئاوه‌دان كه
حه‌زی شێتم كپ كه‌ره‌وه و
ئاسوده‌یم پێ ببه‌خشه
هێنده تامه‌زرۆی بینینتم
ئاره‌زوومه ته‌نیا ساتێ
مه‌لی خۆزگه‌م ئارام بگرێ
له كێوی سه‌خت بێیته خوارێ و
به‌ره‌و مێرگی به‌هارێ
خۆش به‌ختم كه‌ی.
20/5/2014 سۆران