هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

(***)

قاسم تاباك

شه‌ڕابێكی
چەند
ساڵەم
خۆم
دەخۆمەوە

……………..
چاوەڕێم
زەرد بی
بوەرێی
کە دەفتەرەکەم هەڵداوە
بە خوێنەر بڵێم
ئاخرین شێعری
ئەو پایزەم
دەخوێنمەوە
…………….
کە دەمدیتی
هەم دڵ دەلەرزی
هەم
لاق
دڵ پیر بووە
قاچەکانم
وەک
قەدیمن
…………….
خەریکی
کۆکردنەوەی
پایزم
کە مردم
کفنم
لە گەڵا
بدروون
……………..
گەڕانەوەی زەمان
مەحاڵ نییە
پێبکەنە
دەمرم