وێنەی نەخشین

هۆمەر نۆریاوی

پاییز لە کوێ بیت،
نیشتمان بۆ خۆی لەوێیە و
هەر چاوەڕێی ترپەی پێتە.
من ئەو دارە پاییزییەم
هەر لە دووریی نیشتمانە
هەموو ڕۆژێک تاڵێ لە عومرم دەوه‌رێ
کەچی هەزار هەزار گێژەڵووکەش،
ناتوانێت لە ڕیشەم بێنێ.
بۆیە کە پاییز دێتەوە،
ئاشق تر لە خودی پاییز
بە نیشتمان، هەر بۆ خۆمم.
ئەوە نییە هەر بە خەیاڵ
دەچمەوە هەواری خاڵی و
بەشی تەمەن، وێنەی نەخشین
دەنەخشێنم.

13ی گه‌ڵاڕێزانی 2721

ھەواڵی زیاتر