لەیلا بەرزنجی
گوڵە كێوی، دەبۆم بدوێ
تاوەك باران
بەپێدەشتی نێو نیگاتا داببارێم
چونكە بەرامەی نیگات و . تامی لێوت
مێشەنگ شیلەی لێدزیوە
گوڵە كێوی
ئای چ عیشقێكی بزێوی!
٭٭٭
گوڵە كێوی.. داخم ناچێ
لەبەهاری ژیانی منا درەنگ كەوتی
چوون منی خەم چەشتووی تەمەن
بروسكەیەكم لەئاگر
لەزریان و لەكڕێوە
بۆ كام ئاقار بەڕێم بكەن
دەگەڕێمەوە سەرەتاو كۆتایی
زەمەنی ئێوە!
حەزی ئێمە سنووردارە
ئاڕاستەكەی دیار یكراوە
مەودای مابەینی ئەوینمان
نەك شارێكە، كیشوەرێكە
لە داستانی عیشقی ئێمە
ڕووبار تێكەڵە بەدەریا و
هەنگ بەگوڵ و
ئاگربە ئازاری من و
دووریەكەی تۆ!
تۆهاتیت و باران ئاسا
نم نم . داتكرد بە باڵاما
خەیاڵەكانمت شۆریەوەو
هەناسەكانمت بەبادا
دە پێم بڵێ
بۆهاتیتە ناو وڵاتی دڵی شەیدام
گوڵە كێوی؟