گوڵی ئەوینم بۆ بێنە

گوڵزار جەلال

شێتانە خۆشم ئەوێی
بەنیازم بتشارمەوە..،
كەس نەتبینێ..
ئاشقەكەی باران
بۆ بێدەنگی
كەس شك نابەم
لەم دنیایە
سۆمای چاوەكانت نەبێ.
گەر وەرزی ئیشق وشك بوو
چاوەكانم ئاسمانت بێ.
گلێنەكانیشم هەور..
ئەوا ئەبم بە ڕەهێڵە
دائەبارێم بەسەرتا
ئەگەر aدنیاش كڕێوە بوو
خۆم لە ئاگر داوێم
ئەگەر نەزانی چەندم خۆشەوێی!
سوێی ئەم ئیشقە..
لە ناخەوە هەموو ساتێ
شووشەی
ئەم دڵەپڕ لە ئازارە ئەشكێنێ.

ھەواڵی زیاتر