ڕێزان محەممەد
من نابمەوە بە خۆم
هە تا وەك جاران
ڕژانی تریفەی ئەوینت
نەبێتە بارانی ژێر پەلكە زێڕینەم
تا نەیەیت
ناچمە هیچ ژوانی ئە وینی خە یاڵێ
تا نەیەیت
ناڕۆمە بالكۆنی ماڵە كە م
هە تا تۆ باوەشی ڕۆحی خۆت
نەكەیتە جۆلانە
من نابم بە پێنووس
هیچ شیعرێك ناڕژێتە سەرتابلۆی ژیانم
تا نەیەیت
من نابمە سە مفۆنیای ئەوینی ڕابردوو
تا نەیەیت
چونكە تۆ تەنیا تۆ
شارەزاییت لە نۆتەی دڵی من
تەنیا تۆ ئاوازی گریانت داناوم
بەتەنیا هەرتۆی كە دەتوانی
چەخماخەی خە ندەیەك
بخەیتە ئاسمانی هەناوم