بۆ دایكم

حەمە ئەحمەد جاف

بنوو دایە
خاكم،، مەنزڵی ئازار و.
كەژاوەی گریانی چەم و..
مەوتەنی بەفرو باران و ڕەشەبایە!
ناخم، ناڵەو..
قرمەی بڕنەوێكی درێژی،
شانی سەنگەرو چیایە!
خەمم هەگبەو..كۆڵە پشتی
دوا هەنگاوی،
كۆڵبەرێكی ڕێگای مەرگ و..
پەیامی فرمێسكی نان و تێكۆشانە!
دڵم، كڵپە و قرچ وهوڕی
پیرە بەڕووێكی سووتاوی نیشتیمانە!
نیشتیمانیش
لە ئینتیمای نەتەوەیی
نەوەكانی پۆبجی و..
تیكتۆك و فەیسبووك بێ هیوایە!
بۆیە دەڵێم: بنوو دایە
تەنها نزاو..
نزولەی تۆ و..
شنەی شاخ و..
سەنگەروپێشمەرگەو چەم و..
بێدارانی شەوی یەڵدای
نیشتیمانم خەوی نایە!
بنوو دایە..!!
٭٭٭
هەولێرــ ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر