بورهان بهرزنجی
تۆش وهكو گوڵ
نازت بەسەر باخی جەنجاڵم بڕژێنە،
پڕ سۆزمکە،
قسە لەگەڵ چڵی ڕۆح و گەڵای پڕشنگداری دڵ و
پەڕەکانی ئەوینمکە،
منیش بۆ تۆ
کاغەزێکی سپی سپی
پۆلی یەکەم لەم ژیانە
خەوێکی ئارامی بمبا و
بە حەزی خۆت
خەتی دەستت
بەسەراپا جەستەم بێنە،
سپیم ئەکەی
یان
بەدەستی توڕەبوونت
قرچو لۆچ و لوولم ئەدەی،
کە فڕێتدام
فڕێم مەدە دەرەوەی ماڵ و حەوشەتان
نەوەک لەوێ گورگی ژیانێکی بێ عیشق
شوشەی نازتم لێ بسێنێ و
بەفری بێ نازیت
دامپۆشێ و
هەناسەی بێ تۆیی بمبا..!!