نیازی حهمه عهزیز
بەیانی بابم دەمرێ
شیوەنەکەم، وەکو گریانی
چرکەساتی لەدایکبوونم نیە
دواتر بگۆڕێ بۆ زەردەخەنە
تاهەتایە بێهودە.
تاهاتایە بێدەنگ دەگریەم
ئیدی کەس پێمناڵێ:
(کوڕم، لە من باڵاتربە)
بەیانی بابم دەمرێ
نازەکانی من و کفنەکەی لەگەڵ خۆی دەبا
لە جیاتی قۆڵ و کۆشی خۆی
ڕانی دایکێکی بێوەژنم بۆ بەجێدێڵێ
تا دایکم مابوو
گۆڕی بابم دیاربوو
دوای مردنی دایکیشم
ئێستا مەزاری هەردووکیانم لێبزربووە
گۆڕستانەکەش پێنازانمەوە.