هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نازو نیاز

هیوا ئەسەدی / دیوانده‌ره‌

پێکەنین کاتێ بەسەر ئەو لێوە دێ
هێندە شیعری نازەنینم لێوە دێ
بێن ببیسن کاتێ خەندەی ئەو گوڵەم
دەنگی ئاهەنگێکی وا لەم نێوه‌ دێ
دڵشکاری و دڵڕفێنی و دڵبەری
ئەشهەدو بیللا کە هەر لەو شێوە دێ
عەقڵ و هۆشی گشتی یەکسەر دا بەبا
ئەو عەبیرەی لەو هەنارو سێوە دێ
هەڵگرن دەست، ئەی ئەویندارانی مەست
کاری عاقڵ، کەی لە دەستی ئێوە دێ
دەردی “هیوا” قەت بە وەسڵیش چا نەبوو
چونکە نازێ، سەد نیازی پێوە دێ.!