جه‌نگاوه‌ری سه‌ره‌ڕۆ
كاروان عه‌بدڵڵا
من ئه‌گه‌رچی له جه‌نگدا
موریدی سپارتاكۆس بووم
به‌ڵام له ناخمدا، شه‌ڕم بۆ تۆ ئه‌كرد
من ئه‌گه‌رچی سه‌رم پڕبوو
له كتێبه‌كانی ماركس
كه‌چی بە گۆرانییەكانی عیشقەوە هێرشم ئەبرد
من چ جه‌نگاوه‌رێكی سه‌رشێت بووم
لە روناکیدا به‌سه‌ر ته‌لبه‌نده‌كانی خۆفە‌وه رامئه‌كرد
بۆ بینینت
چاوه سووره‌كانی شه‌وم
ئەکردنە شەبەنگی خۆر
ئازادییشم، کوێربوونێک بوو
ژیلەمۆی مەرگی ئەشێلا
من چۆن جه‌نگاوه‌رێ بووم
ئەی هاوار … ؟!!
له هیچ شه‌ڕێك،قه‌تره خوێنێك
به جه‌سته‌مدا نه‌هاته خوار
كه‌چی له جه‌نگی عیشق له گه‌ڵ تۆدا
به‌سه‌ر چۆكدا ئه‌كه‌وتم
به چاوی پڕ لە خوێنمەوە
كڕنۆشت پێ ئەبردم…!!