هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دووری

گوڵاڵە پێنجوێنی

ڕەحمێ بەدڵی تەنیام بێتاقەت و خەمبارم
بێ هاوڕێ و بێ هاودەم و بێهۆش وبێ ئەفکارم
کەسم نیە غەیری تۆ دڵم هەر بەندی تۆیە
خۆزگە ئەتزانی چەندە بەعەشقت گرفتارم
دەمەوێت وەک شازادە بەختەوەرو دڵخۆش بم
نەک لەکونجێکا بژیم بڵێم مه‌حاڵه‌ چارم
بیرتە بەوێنەی قومری دەمخوێند بۆ خۆشەویستیت ؟
ئێستا لە زمان کەوتوم ورتەش نایە لە زارم
شێواو و پەرێشانم بەبێ دەنگی کش و مات
دایم دادو لیلامە بۆ بینینەوەت یارم!
دووری تۆ ڕوحی بردم پشتیشم چەمایەوە
ڕێڕەوی ژیان تێكچوو هێندە بۆت بەئازارم
دەسا عیشقی پیرۆزم تۆ حاکم بەو من مەحکوم
وەرە و لوتفێک بنوێنە تا نەڵێم خاکەسارم