كتێبی (تیۆری هاوچهرخ له كۆمهڵناسییدا) له نووسینی دكتۆر تاهیر حهسۆ زێبارییه كه كۆمهڵهى كۆمهڵناسان و دهروونناسانی كوردستان چاپ و بڵاوی كردۆتهوه و پێشوازییهكی باشی لێكراوه، بێجگه لهوهی پێشوازییهكی باشی لێكراوه له ههمان كاتیشدا، بۆته سهرچاوهیهكی بههێز بۆ قوتابیان و دهرچووانی بهشهكانی كۆمهڵناسیی و كاری كۆمهڵایهتیی و خوێنهرانی ئهو بواره.
ئەم كتێبه هەمووى لە زمانى عەرەبى و فارسى و ئينگليزيیەوە وەرگيراوە و كراوەتە كوردی. ههر لهم بارهیهوه نووسهر له پێشهكیی كتێبهكهیدا دهڵێت: (هەڵبەتە وەرگێڕان لە زمانێكەوە بۆ زمانێكى تر بە تايبەتى لە بابەتى تيۆرى كۆمەڵايەتييدا كارێكى ئاسان نييە، چونكە وەرگێڕان تەنيا چالاکييەكى زمانەوانى نييە كە پشت بە گواستنەوەى دەق ببەستێت لە زمانى سەرچاوە بۆ زمانى ئامانج، بەڵكو بريتييە لە كارێكى ڕۆشنبيری، كە نوێبوونەوەى هۆشيارى نوێ دەكاتەوە بۆ كولتوورى مرۆڤايەتی، بە پشت بەستن بە ئازاديى گوزارشت لە خود، و ئازادى ناسينى ئەوانيتر. بەم پێيە وەرگێڕان بريتييە لە سێ ڕەهەندى تێكەڵاو:
رەهەندى يەكەم؛ مەعريفييە(زانيارى)، كە بريتييە لە هەڵبژاردنى دەقە بيانييەكان بە وردى و ڕاوەستان لەسەر پێكهاتەكانى و ئاماژە و بەڵگە بابەتیی و زانستیى و هەڵسەنگاندنى زانيارييەكان.
رەهەندى دووەم؛ زمانەوانييە، كە پەيوەستە بە ئاڵۆزيى بوارەكانى جوراوجۆرى زانستى زمان، لە جێبەجێكردنى دروستى و سەلامەتيى ئەنجامدانى وەرگێڕانەكە.
ڕەهەندى سێيەم؛ شيكردنەوە يان ڕوونكردنەوەيە، كە بريتييە لە ڕوونكردنەوەى دەقە وەرگێڕاوەكان بە شرۆڤەكردن و تێچاندنى لە پەراوێزەكاندا.)
بۆیه لەم چوارچێوەيەدا، هەوڵییداوه كە وەرگێڕانى ئەم پەرتووكە بريتى بێت لە جێبەجێكردنى جۆرێك لە گونجاندن لە نێوان دەقى ڕەسەن و دەقى وەرگێڕاو لە مانا و شێواز و، دووركەوتنەوە لە گواستنەوەى حەرفى تا ڕادەيەك.
ناشێ بە بێ بوونى تيۆر زانستێك هەبێت، ياخود تيۆر ڕەنگدانەوەى چەند بوارێكى ورد و بەرفراوان نين، تيۆرێكيش نييە بەبێ بوونى كۆمەڵێك توێژينەوەى دەوڵەمەند لە ڕووى زانستييەوە، كە بە هۆيەوە پرەنسيپە سەرەكييەكانى بنيات نراون. توێژينەوەكانيش بەبێ چوارچێوەى تيۆرى بە بەڵگە ياخود ڕەتكردنەوەى ئەوەى توێژينەوەى لەبارەوە ئەنجام دەدرێت نەهاتوونەتە كايەوە.
واتە لەڕێى تيۆرەوە پەيوەندييەكى بەهێز لە نێوان واقع و زانستدا هەيە، هەروەها تيۆرەكان جۆرێك نين لە جۆرەكانى ئەندێشە(خەياڵ) Imagination يان بيرۆكەگەلێكى نموونەيى نين، كە گوزارشت لە واقع نەكەن.
شایهنی باسهكردنه ئهم له ههوڵی دۆزینهوهى ئهم پرسیارهدایه كه دهڵێت بۆچى بەردەوام پێويستيمان بە تيۆر هەيە؟ واپێدەچێت هەندێكجار بە گومان و جۆرێك لە ترس و دوودڵيەوە سەيرى چەمكى تيۆر بكرێت، ئەوەش پرسێكە پاساوى خۆى هەيە. زۆر لە تيۆرە كۆمەڵايەتييە نوێيەكان، زەحمەتە خەڵك تێيان بگات. تيۆر تەنانەت لە لایەن تايبەتمەندان و خوێندكاران و مامۆستايانى كۆمەڵناسیشەوە پێويستى بە هەوڵ و كۆششێكى زۆر هەيە بۆ بەدەستهێنانى تێگەيشتنێكى سادە، ئەو كەسانەش دياريكراو و كەمن كە لەگەڵ تيۆر دەگونجێن يا بە شێوەيەكى چڕ بەكارى دێنن.
تيۆر بەردەوامبوونى هەيە و، لە ڕاستيدا ئەو بابەت و پرسانەى مرۆڤ ناچار دەكەن هانا وەبەر تيۆر ببات، بە تەنيا پەيوەست نيين بە توێژينەوەى كۆمەڵايەتی، بەڵكو ئەوانە پرسگەلێكن ئێمە هەموومان ڕۆژانە ڕووبەڕوويان دەبينەوە، وەكو تێگەيشتن لە دەورووبەرى خۆمان و خەڵكانى تريش، يا ئەوانەى هەڵقوڵاوى بژاردەى ئاكارى و ڕاميارين.
ههروهها ئەم كتێبە لە يازدە بەش پێكهاتووە و ههر یهك لهو بهشانه به وردی بهم جۆره دارێژراوه: بەشى يەكەم: تيۆرى كۆمەڵناسى – چەمك و ناوەڕۆك. بەشى دووەم: تيۆرى بونيادى فهرمانگهرایی. بەشى سێيەم: تيۆرى ململانێی هاوچەرخ. بەشى چوارەم: كارلێككردنى هێمايى بەشى پێنجەم: تيۆرى ئاڵوگۆڕى كۆمەڵايەتى. بەشى شەشەم: تيۆرى ڕەخنەى كۆمەڵايەتى(قوتابخانەى فرانكفۆرتى ڕەخنەيى). بەشى حەوتەم: يۆرگن هابرماس و تيۆرى ڕەخنەيى نوێ. بەشى هەشتەم: تيۆرى پێكهاتنى بوونياد لای ئەنتۆنى گيدنز. بەشى نۆيەم: كۆمەڵناسى و گرفتى جيهانگەرايى. بەشى دەيەم: تيۆرى فيمينيزمى. بەشى يازدەيەم: ماكس ڤێبەر و سۆسيۆلۆژياى نوێگەرایی.
له كۆتاییدا نووسهر پهیامێك ئاراستهى قوتابیان و خوێنهرانی ئهم كتێبه دهكات و دهڵێت: (وشەى كۆتاييم ئاڕاستەى قوتابيانى خۆشەويستم- قۆناغى چوارەمى بەشى كۆمەڵناسى – دەكەم، كە ئەم پەرتووكە لە ميانەى وانەى(تيۆرى كۆمەڵايەتی)دا بە هۆشياريەوە دەخوێنن كە دەبێتە مايەى تێگەيشتنى پرسە هاوچەرخەكان لە تيۆرى كۆمەڵايەتیيدا و لە ئەنجاميشدا بە سودى كۆمەڵگاكەمان دەشكێتەوە. پێويستە ئاماژە بەوەش بدەين كە هيچ كارێك بێ كەموكوڕى نابێت، بۆيە سەرەڕاى كەموكورتيیەكانى ئەم كتێبە هيوادارم بەم كارەمان كەلێنێكمان لە ڕەفەى توێژينەوەى زانستيى كتێبخانەى كوردى پڕ كردبێتەوە و خزمەتێكى بچووكمان بە گەلەكەمان كردبێت.)
دواجار ئهوهى گرنگه بیڵێین ئهوهیه كه ئهم كتێبه لهلایهن كۆمهڵهى كۆمهڵناسان و دهروونناسانی كوردستان له دوو توێی 326 لاپهره له ساڵی 2017 بڵاوكراوهتهوه.
دانا لهتیف – ههولێر