ئهحمهد مستهفا نهجمهدین
هیچ نیگایەک بەمەراقی ئەو چاوانەت ناگا
لێم مەشارەوە ژووری دڵت چ گۆرانیەکی خەمناکە
وەک هەناسەی بێدەنگی من دەگری و
وەک نووسینەوەی ئەم هەنارانەی سەر سینگت مێخۆشانە بازداوێی
چ دەبێ لێوەکانت ئەستێرە بکرۆژن و
تامی ئەوین بدەنە کۆتر
مەراقی یاداشتکردنەوەی ناسنامەی ترێی
شەڕابێکی هارم دەوێ شەوم بکاتە پەتۆ
هێندە ئارام بە با مانگ خەبەری نەبێتەوە.