لە پەنجەرەی ژوورەکەم بەولاوە
نیشتمانێک خەریکە پاییزت بۆ ئەچنێت
ھەوریش
بارانییەک بۆ بەرت.
ئێوارەیەک
پاڵتۆیەک بە دارتەلی کوچەکەدا دەمرێت و
ئەڵێن:
تۆ عادەتتە
لە نیوەدا فەسڵەکان جێبھێڵیت
پەنجەرەکان بە مردوویی دابخەیت
شەقامیش بەدەم خەتتەکانییەوە لەبیر کەیت.
ئەڵێن:
گەرەکم بێت یان نا
مردن لە خاڵی کۆتایی ئەم دێڕەوە دەستپێدەکات،
گەرەکت بێت یان نا
ژیان ھەر ھا لە بەر بارانیەکەی بەرتا و
لە تاریک و روونی کراسەکەت بەملاوە
بستێک خاک نییە تیایدا بگریم
.نیشتمانێک نییە تیایدا بمرم
گوڵباخ بههرامی