ڕژانی ده‌نگ

دەنگێک ڕژایە هەناوم
سینەم پڕ بوو لە هاوارو
هەموو دەماری جەستەشم
نوقمی گریان
خەمێک هات و بە باڵای زریانەوە هەڵگەڕابوو
هات و لەناکاو لەمندا تەقیەوە
هەرچی گوڵی نێو ناخم بوو هەڵیوەراند
ترپەی دڵی شیعرەکانیش ئێوە خۆش
چاوێک نەرم نەرم
بە وەسوەسەیەکی پڕ لەشەرم و غەریبەوە
پرچی عاشقێکی دائەهێنا
خەیاڵێک شەکەتی دڵێکی
لەکۆڵ نابوو
تک تک ئارەقەی نائومێدی لێ ئەتکا
ئەو ساتە چ ساتێ بوو
کە گوێم لە ڕژانی دەنگێک و
شەقبوونی كه‌للە سەری خۆم بوو.

كاروان عه‌بدوڵڵا

ھەواڵی زیاتر