گوڵهەنار

شیعر و قسەم، بۆ تۆماری یادگاریتە
چاوم لەسەر دیمەنی نەوبەھاریتە
تا لێوڕێژ بێ، باسی جوانیت، بۆ دڵ دەکەم
ئیتر سینەم، ھەواری بێ ھەواریتە
چەند جوانی خۆت، لە یادیشما سەد ئەوەندە
بەندی دڵم، بە دڵتەوە، بۆیە بەندە
قەت ناپرسم لە ئەنجامدا، چەندم مەندە
کە ئەوینم، بێدارە بۆ بێداریتە
بخوێنم گەر، ناوت نەبێ، ناخوێنمەوە
وەرایەکم، بە سەد ئایەت، ناکرێمەوە
من لە رۆخی دەریای عەشقا نامێنمەوە
ھەڵپەی دڵم، دۆزینەوەی مرواریتە
کە پاییز ھات، وتم دێمە، جەمی یاران
ھەناری خەم، دەوەرێنم، لە دوای باران
گۆرانییەکەم، دەکەمەوە، وێردی زاران؛
رەنگی دونیام، وەک رەنگی گوڵھەناریتە

23/11/2019

ئازا حەسیب قەرەداخی 

ھەواڵی زیاتر