كۆمەڵگە مرۆییەكان بەبەردەوامی پڕە لە مرۆڤی كەسایەتیی جیاواز كە هەر یەك لەو جۆرە كەسایەتییانە گوزارشتن لە دۆخی كۆمەڵایەتیی و دەروونیی و ژینگەیی كە تیایدا دەژێن. هەر بۆیە كۆمەڵناس و دەروونناسەكان بە وردی خەریكی شیكردنەوە و ڕاڤەكردنییاندان و میتۆدۆلۆژیای تایبەت بۆ ئەم كارە دەگرنە بەر. ئێمە لێرەدا بە وردی لە هۆكار و نیشانە و چارەسەرییەكانیی كەسانی دەروونشێواو وەك تێكچوونێكی دەروونی دەكۆلینەوە.
دەكرێ بڵێین ناسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌رووی ده‌روونییه‌وه كێشه‌یان هه‌یه، كارێكی ئه‌سته‌مه، نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی، به‌ڵكو كه‌سانی پسپۆڕ و توێژه‌رانیش له‌م كاره‌دا ڕووبه‌ڕووی ئه‌سته‌م و دژواری هه‌مه‌چه‌شن ده‌بنه‌وه. ده‌روونشێواویش (PSYCHOSIS) یه‌كێكه له تێكچوونە ده‌روونییه‌كان به مانای ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وشی ده‌روونی تاكه‌كان ناسروشتی و نائاساییه و بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ده‌روون بەكاردەبردرێت كه زۆرجار توانای په‌یوه‌ستبوون به واقعه‌وه له ده‌ستده‌درێت. ده‌روونشێواوی به‌و جۆره‌ی تێكچوونی ده‌روون ده‌گوترێت كه به‌درێژایی ئه‌وه ماوه‌یه تاكه‌كه تووشی وه‌هم و خه‌یاڵپڵاوی ده‌بێته‌وه. هه‌ندێ كات كه‌سی ده‌روونشێواو له‌ڕووی كه‌سایه‌تییشه‌وه تووشی نه‌نگی و شێواوی ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی به واقعه‌وه تاكی ده‌روونشێواو بۆچوون و ڕایه‌كی ناڕاستی به‌رامبه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه و وه‌همێك بۆ خۆی بینا ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری. لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سانی ده‌روونشێواو باس بكه‌ین:
یه‌كه‌م: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌روونشێواوه‌كان لاوازی هه‌سته‌كییه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه ناتوانن به ته‌نیا بژێن و به‌رده‌وام به دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه قوربانین، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی سۆزدارییه‌وه به خراپ سوودی لێ وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ناتوانن هه‌رگیز خۆشه‌ویستی بكه‌ن و وه‌فادار بن به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ریان، چونكه به بێ ڕێزییه‌وه له خۆشه‌ویستی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ڕوانن.
دووه‌م: كه‌سانی ده‌روونشێواو به چاوی ئامرازێك بۆ یاریكردن و گاڵته‌پێكردن له كه‌سانی ئاسایی ده‌ڕوانن و درۆییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئازارشیان ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و كه‌سانه هه‌ستی یه‌كانگیرییان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر نییه، و له‌م هه‌سته‌شیان بێزارن و هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێ كۆنترۆڵی ئه‌وانیتر بكه‌ن.
سێیه‌م: كه‌سانی ده‌روونشێواویش هه‌ستییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌سته‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی جیاوازه و كورت و توندن. بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵێ ڕسته‌ی غه‌مگینانه له‌باره‌ی به‌دبه‌ختییه‌كانی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كات فرمێسكی تیمساحیش ده‌رێژن. كه‌سانی ده‌روونشێواو وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی توڕه ده‌بن، گوڕ و تینیان هه‌یه و ه‌اواریش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌ری به‌هێزی هه‌سته‌كانیان نییه.
چواره‌م: كه‌سانی ده‌روونشێواو پێیانوایه ئه‌گه‌ر سوود له كه‌سێك وه‌ربگرن، ڕاستیی پێ ناڵێت، خیانه‌تی لێ كردووه و ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵیشی كردووه، یان پێیوایه له خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری جیاكردۆته‌وه بۆیه وابیرده‌كه‌نه‌وه كه قوربانی هه‌میشه ده‌بێ ئه‌م شتانه قه‌بووڵ بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر كارێكی خراپ ئه‌نجام بده‌ن هه‌میشه سوودی بۆ قوربانیه‌كان هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وان ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ده‌روونشێواوه‌كان یه‌كجار زۆر خۆیان خۆشده‌وێ و هه‌ستێكی بهه‌ێزیان به‌رامبه‌ر خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته قووڵ نییه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام خۆیان به گه‌وره ده‌بینن و خۆیان پێ كه‌سی بهه‌ێز و وریا و به‌توانایه. متمانه‌یه‌كی ڕاده‌به‌ده‌رییان به‌رامبه‌ر خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له‌راستیدا ئامانجه‌كانی ژیانیان كوورت مه‌ودان و ناتوانن پلانێكی دوورودرێژییان بۆ ژیانیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌روونشێواوه‌كان ناتوانن توڕه‌ییه‌كانیان كۆنترۆڵ و به‌رزه‌فڕ بكه‌ن، بۆیه ئه‌م كه‌سانه ڕێز له په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان ناگرن و بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه كورت مه‌وداكان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه:
1.په‌روه‌ده له ته‌ێزرینی كۆمه‌ڵناسیی و ده‌روونناسییدا، رێبوار سیوه‌یلی و ئه‌وانیتر، كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان.
2.ناسینی به‌شێك له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، گۆڤاری شیكار، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.