دوو خونچه‌ شیعر

گه‌لێك په‌رتم
په‌رتتر له‌ شكانی شووشه‌یه‌ك
هێنده‌ ته‌نیام
زۆر ته‌نیاتر
له‌ چاوه‌ڕوانی كچێكی قه‌یره‌
ده‌تۆوه‌ره‌و
هه‌رهیچ نه‌بێ
ئه‌و په‌رت بوون و ته‌نیاییه‌م كۆكه‌ره‌وه‌.
2
نیگایه‌كم سه‌رشێتانه‌
به‌دوای گوڵی روخسارته‌وه‌ هه‌ڵوه‌دایه‌
شیله‌ی هه‌نگی بزه‌یه‌كت
سارای دڵی داگرتووم
هه‌تا دوورتر ده‌كه‌ویه‌وه‌
نزیكتری
هه‌تاكو دڵڕه‌قترده‌بی
شیرنتری!

خالید فاتیحی

ھەواڵی زیاتر