هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

خه‌م

مــن نـەبـوایـەم خەم . لانــەواز دەبــوو
سەمفـۆنیای گــریــان . بـێ ئاواز دەبوو
ئــەسرین بـێكــە س و . ئـازار بێ دایك
كــەســەربــێ مـاڵ و ..عیشق بێنازدەبوو
کــولبـەی ئــەحــزانی . دڵــم نــەبوایـە
لـەســەر گــۆی زەوی. غەم نــەشازدەبوو
گــەر چــاوم سـوقبی. گـریان نـەبوایە
ئێسـتاکــە فــوغــان . دەرکەی واز دەبوو

   رێبوار قه‌ره‌حه‌سه‌نی