شەممە 18ی کانوونی دووەمی 2025، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێک بۆ “پاککردنەوەی” پەنابەرە نایاساییەکان دەست پێ دەکات.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاماژەی داوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژی سێشەممە 21 کانوونی دووەمی 2025، واتە ڕۆژێک دوای سوێند خواردنی، ئۆپەراسیۆنێکی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە شیکاگۆ دەست پێ دەکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، نزیکەی 200 کەس بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە بۆ ماوی هەفتەک بەردەوام دەبێت، سەرەتاش لە ویلایەتی شیکاگۆ دەست پێ دەکات، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی نایاسایی لەو ویلایەتە نیشتەجێن.
ڕۆژنامەی وااڵ ستریت جۆرناڵ باسی لەوش کردووە، ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەکە ئەو پەنابەرە نایاساییەنە دەگرێتەوە کە پێشینەی تاوانیان هەیە یان مەترسیان بۆ کۆمەڵگەی ئەمەریکا دروست کردووە.
هاوکات ژمارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دیاری نەکراوە، چونکە ئۆپەراسیۆنەکە بەشێوەیەکی مەیدانی دەبێت و لەو شوێنانە دەگەڕێن کە پەنابەرەکان خۆیان تێدا حەشار داوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا باڵێنی دابوو، ئەمەریکا لە پەنابەری نا یاسایی پاک بکاتەوە.