فازڵ میرانی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی ماڵئاوایی لە کونسوڵی گشتی فەڵەستین کرد

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسوڵی گشتى فەڵەستین کرد لە هەولێر کرد.

فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیرمام لە دیدارێکی دۆستانەدا ماڵئاوایی لە بەڕێز نەزمی حەزوری کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەکو کونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان.

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی ستاییشی کارە بەرچاوەکانی بەڕێزیانی کرد لە ماوەی خزمەتیدا نوێنەرێکی خەمخۆری گەلی فەلەستین بوو لە هەرێم و ناوچەکە، هەروەها فازڵ میرانی دواجار هیوای زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی خواست و نزای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ بەرێزیان کرد.

لەلای خۆیەوە دکتۆر نەزمی سوپاس و پێزانینی خۆی دووبارە کردەوە بۆ میوانداریکردن و ئه‌و ئاسانکارییانەی کە هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆی ڕەخساندبوو لەو ساڵانەی کارکردنی لە هەولێر، هاوکات بە گەرمیش ستایشی ڕۆڵی دۆستانەی سەرۆک بارزانی کرد کە هەردەم دەرگای کراوەبووە بۆ بەڕێزیان.

باڵیۆز دکتۆر نەزمی حەزوری ڕاگری دەستەی دیبلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بوو پاش ١٤ ساڵ کارەکانی بە کۆتا هات.