چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ، ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ئاگربەست لە غەززە، کە بڕیارە لە 19ی ئەم مانگەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاگربەستەکە بە سێ قۆناغ دەبێت کە پێکهاتوو لە ڕاگرتنی شەر و ئازادکردنی دیلەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە سەنتەری شاری غەززە.
ئاگربەستەکەی حەماس و ئیسرائیل کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ کەوتووە:
ئەمەریکا
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: ”بۆ خەڵکی فەڵەستین ئەوە ڕێڕەوێکی زۆر باش دەبیت بۆ دروست کردنی وڵاتی خۆیان، هەروەها ئەم ئاگربەستە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیش باشتر دەکات.”
هەروەها گوتی” ئەم ئاگربەستە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەڕانەوەی دیلەکانە بۆ لای خێزەکانەکانیان.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاش گوتی: ” ئاگربەستی غەززە سەرەتایەکە بۆ کاری گەورەتر، کار بۆ پتەوکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین.”
هەروەها ئامژەشی دا “ستیڤ ویتکۆڤ، نێردراوی تایبەتی من بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخەکە دەکات بۆ ئەوەی غەززە هەرگیز نەبێتەوە بە بەهەشتی تیرۆرستان.”
نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ”نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی جێبەجێکردنی ئاگربەستە دەکات.”
هەروەها گوتی: ”ئەمە جێگای دڵخۆشەیە، چونکە ئەم ئاگربەستە ئاستنەگە سیاسی و ئەمنییەکان لە بەردەم گەیشتنی هاوکارییەکان بە غەززە هەڵدەگرێت، بەمەش ڕێژەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ فەلەستین زیاد دەکەین”
ئێران
عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: “تاران پشتیوانیی ئاگربەستەکە دەکات و ستایشی خۆڕاگریی حەماس دەکەم”
هەروەها ئاماژەی دا “ئەمڕۆ جیهان بۆی دەکەوت کە خۆڕاگریی خەڵکی فەڵەستین، ئیسرائیلی ناچار بە پاشەکشە کرد.”
بەریتانیا
کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی “پێویستە دەسبەجێ هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو خەڵکە بنێردریت کە ماڵەکانیان بووتە مەیدانی جەنگ و هەزاران کەسیان لە دەست داوە، ئەم ڕیکەوتننە دەبێت کۆتایی بە ئازارەکانی ئەو خەڵکە بهێنێت.”
هەروەها ئاماژەشی دا “سەرنجمان لەسەر ئەوەی کە ئەم شەڕە بۆ هەمیشەی کۆتایی پێ بهێنین، هەروەها سەقامگیریی بۆ ناوچەکە و خەڵکەکەی دابین بکەین کە سەروەری فەڵەستین بپارێزیت.”
تورکیا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکی گوتی: “ڕاگەیاندنی ئاگربەست هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە، هەروەها هەوڵەکانی تورکیا بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بەردەوام دەبێت.”
قەتەر
تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر گوتی: “هیوادرام ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە هێرشەکان و کوشتن و کاولکاریی لە فەلەستین بهێنێت.”
هەروەها ئاماژەی دا “ئەمە هەنگاوێكی نوێیە، نابێت فەرامۆش بکرێت.”
محهممهد بن عهبدولرهحمان ئال سانی، سهرۆك وهزیران و وهزیری دهرهوهی قهتهر ڕایگەیاند ”لەگهڵ ئیسرائیل و حهماس له پهیوهندیی بهردهوامدا دهبن، ههوڵهكانی قهتهر و هاوبهشهكانی دیكهی میسر و ئهمهریكا بۆ ئاگربهستی غهززه سهركهوتوو بوو.”
میسر
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر ڕایگەیاند ”پێشوازیی لەو ئاگربەستە دەکەم، جەختیشی لە خێرا گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە کردەوە.”
ڕێکخراوەکان
ئورسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا گوتی: “بە گەرمی پێشوازیی لە ئازادکردنی دیلەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەکەم، دیلەکان دەگەڕێنەوە باوەشی خۆشەویستەکانیان، هەروەها دەبێت هاوکارییە مڕۆییەکان بگەینرێتە هاووڵاتیانی غەززە.”
هەروەها ڕاشیگەیاند “ئەمە هیوای بۆ هەمووان گەڕاندووتەوە، دوای ئەو ئازارەی خەڵکی سڤیل لە کاتی شەڕدا چەشتیان، هەروەها دەبێت هەردووک لایەن بە تەواوی پابەندی ئاگربەستەکە بن.”
ئاماژەشی دا “ئەمەش هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ بەردەوامیی بە سەقامگیری و چارەسەرێکی دیبلۆماسی لە ناوچەکەدا.”
میرییانا سپۆلیاریک، سەرۆکی خاچی سوور نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند “هیوادارم ئەو ئاگربەستە سەرەتای دەستپێکێکی نوێ بێت، هەروەها پێویستە ژیانی هاوڵاتیان پاێزراو بێت.”
هەروەها ئاماژەشی دا “چەند ڕۆژێکی گرنگمان لە پێشە، پشتگیرییان دەکەین بۆ پابەند بوون بە ئاگربەستەکە.”
ئیمارات
عەبدوڵلا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیماراتی ڕایگەیاند “گرنگە کە حەماس و ئیسرائیل پابەند بن بە ئاگربەستەکە، بۆ ئەوەی ئازارەکانی خەڵک کۆتاییان پێ بێت.” هەروەها دەڵێت: “پێویستە بە زووترین کات هاوکارییەکان بگەیەنرێتە غەززە.”
سعوودیە
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند “سوپاسی وڵاتانی نێوەندگیر دەکەم و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستین دەکەم، هەروەها گرنگە کە لایەناکان ئەمە بکەنە بناغەی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان.”
یەمەن
محەممەد عەبدولسەلام، گوتەبێژی حوسییەکانی یەمەن گوتی: “سڵاو لە خۆڕاگرییە مێژووییەکەی غەززە لە بەرانبەر دڕندەترین دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.”
هەروەها ڕاشیگەیاند “داگیرکارییە بەردەوامەکەی ئیسرائیل هەڕەشیەکی جیددی بووە بۆ سەر سەقاگیری و ئاسایشی ناوچەکە.”
جگە لەم وڵاتانە هەریەک لە وڵاتانی ئیسپانیا، نەرویچ، ئوسترالیا، باشووری ئەفریقا و بەلجیکا، هەروەها چەند ڕێکخراوی جیهانی پشتیوانی خۆیان بۆ ئاگربەستەکە دەربڕی و داوای زیادکردنی هاوکارییەکان و ڕاگرتنی شەڕیان بۆ هەمیشە کردووە.
پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری ئاگربەست، هاووڵاتییانی ئیسرائیلی و فەڵەستینی لە تەلئەڤیڤ و غەززە ئاهەنگی شادییان گێڕا.