له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌ناردنی بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه به بیانوی جۆراوجۆری بێ بنه‌ما، له هه‌رێمی كوردستان ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، كه به به‌رده‌وامی ڕۆژانه و هه‌فتانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، به‌پێی ئاماری كاره‌كانی چوار ساڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا و نۆ پڕۆژه‌ی جیا جیا، به گوژمه‌ی دوازده ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و سی و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه له كوردستان نموونه‌ییه، كه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی و هه‌موو ڕۆژێك دوو پڕۆژه و نیوی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراوه.