نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریكا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت.
سینەم محەممەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، “مەسەدە” لە ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكریزیی كورد لە هەرێمی كوردستان و كوردستانی سووریا.
هەروەها دهشڵێ، دیدارەكە هەنگاوێكی بایەخدارە بۆ پشتیوانیی لە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا.
ئاماژەی بەوەش داوه، پێداگریی سەرۆك بارزانی، لەسەر بەهێزكردنی ئارامی و هاوكاریی لە ناوچەكە و جێگیركردنی مافەكانی نەتەوەكەمان نیشان دەدات.