تەرمی پێشڕەو محەمەد مەلا قادر گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان

 

ئەمشەو لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە ئامادەبوونی کاک سیداد بارزانی و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و پارێزگاری هەولێر و خزمان و کەس و کار و خانەوادەکەی، پێشوازی لە تەرمی “پێشڕەو مەلا محمەد” کوڕی تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو “محمەد مەلا قادر” ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتی کرا و پاشان لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لەشاری هەولێر بەخاکسپێردرا.