بەپێی کشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێم / هەولێر، لە( ٢٠٢٤/١/١ تا ٢٠٢٤/١٢/٣١ ) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە
کۆی ( ٢٠،٩١٠،٤٦٣،٩٥٠،٠٠٠ ) تەنها ( ١٠،٠٢٦،٨٨٣،٥٤٤،٥٨٩ )دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها ( ٤٨ ٪ ) ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق. لەساڵی ( ٢٠٢٤ ) وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی ( ١٠ ) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، وە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕ و بە ( ٥٢ ) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی. ٢٠٢٤/١/١٥