فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ( قەوڵتاس ) ئاراستەی برایانی كاكەیی كوردستان و جیهان كرد، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
بە گەرمی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە تەواوی خۆشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و عیراق و هەر شوێنێكی جیهان دەكەم. هیوادارم هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بە شادی و خێر و خۆشی بكەنەوە، هەردەم ئارام و ئاسوودە و سەربەرز بژین.