پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند، كە لەڕێگەی فرۆشتنی ئۆنڵاینەوە، فێڵی لە خەڵكی كردووە.

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند، كە لەڕێگەی فرۆشتنی ئۆنڵاینەوە، فێڵی لە خەڵكی كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، کەوا لە ڕێگەی پەیجی ئۆنڵاینەوە داوای پێنج مۆبایلی جۆری ئایفۆنی کردووە بە بڕی (پێنج هەزار دۆلار)، کە کۆی پارەکەشی ڕادەست کردووە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی داواکارییەکەی بە دیلیڤەری، لەجیاتی مۆبایل، کلێنکس و کۆمەڵێک کاغەزی تێدا بووە و فێڵی لێ کراوە.”

بۆ ئەو مەبەستەش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتبار بەناوی (م. أ. م) بدۆزینەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند، كە “تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.”

داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، كە لەكاتی هەر مامەڵە و كڕینی كاڵا و كەلوپەل بەشێوەی ئۆنڵاین “هۆشیار بن بۆ ئەوەی فێڵیان لێ نەكرێت.”