لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا تیمی کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئاماژەیان بەوەدا کە “تیمەکانی کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە 14/12/2024 ەوە دەستیان کردووە بە کردنەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی تەل ئەلشێخە لە بیابانی سەماوا کە بە شێوەیەکی زانستی تەرمەکان لەوێ دەردەهێنرێن و پاش تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەکان سەرجەم روفاتەکان ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێن و تا ئێستا 105 تەرم گۆڕ دەرهێنراون و 115 ناسنامە دۆزراونەتەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردۆتەوە کە تیمەکان لە ئێستادا بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی گۆڕستانەکان و لابردنی سەرجەم روفاتەکان بۆیە ئێمە هەموو ئەو لێدوانانە رەت دەکەینەوە کە گوایە هەموو روفاتەکانی ناوچەیەکی دیاریکراون چونکە ناسنامەکان دۆزراونەتەوە جگە لە ژمارەیان هیچ ئاسەوارێکیان نەماوە و جەختی لەوە کردەوە کە دوای هەڵدانەوەی تەرمەکان رێوشوێنی یاسایی تر دەگیرێتەبەر کە بریتییە لە بەدواداچوونی ژمارەی ناسنامەکان بۆ ئەوەی شوێنەکانیان بزانرێت و هیچ روفاتێک رادەستی کەسوکارەکەی ناکرێت بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی و تەواوکردنی هەموو پشکنینەکان و روونکردنەوەی ناسنامەی کەسوکارەکەی دەمێنێتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئەوەیان خستووەتەڕوو؛” ئێمە هەموو ڕێوشوێنە یاسایی و زانستی و پزیشکییەکان بە قۆناغ پەیڕەو دەکەین، بۆیە دڵنیایی دەدەین بە کەسوکاری قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال، کە تیمەکانمان زانستی و هونەریانە بەردەوامن لە ئەرکەکانیان.