له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2025/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ به‌ڕێز دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەريی عێراق، کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق به‌گشتى گۆڕييهوه و گرنگيی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تيش كێشه‌كانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيى ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی و سەقامگیريی وڵات بکات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێزيان سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق له پشتگيرى و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دووپات كرده‌وه و ستايشى كار و ڕۆڵى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقى كرد. هه‌روه‌ها داواى كرد ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕۆڵى خۆى له دابينكردنى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕێت.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز دادوەر فایەق زێدان جەختی لەسەر گرنگيی سەروەريی یاسا لە چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەكان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هەمیشە هەوڵ دەدات فاکتەرێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە جیاوازەکان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.