ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى په‌تاته‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی، تایبەت بە پارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵيی پەتاتەی جوتیارانی هەرێم، بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی خواردن، لە دەرەوەی وڵات له‌ سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى 2025 تاكوو كۆتاييى ئه‌م ساڵ.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی