د.حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک بارزانی بۆ باکوور و ڕۆژئاوای سووریا لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) کۆبووەوە.
دووشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2025، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) پیشوازیی لە د.حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک بارزانی بۆ باکوور و ڕۆژئاوای سووریا کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا، پەیامی سەرۆک بارزانی لەڕێگەی د.حەمید دەربەندی گەیەندرایە مەزڵوم عەبدی، کە تێیدا دووپات لە گرنگیی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگارییەکانی ئێستای سووریا کراوەتەوە.
لە بەرامبەردا، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) دووپاتی ئەوەی کردەوە کە قۆناغی ئێستای سووریا پێسیوتی بە هەوڵی هەموو لایەنەکانی کوردستان هەیە بۆ گەیشتن بە ئارامی و سەقامگیریی و پارێزگاریی کردن لە بەرژەوەندیی و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان