شەممە، 11-01-2025، ڤیان عەباس، بەرپرسی لقی دھۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی 2024، لە سنووری پارێزگای دهۆک، ڕێژەیەكی كەم پێشێلکاریی دژی ڕۆژنامەنووسان تۆمار كراوە.
ڤیان عەباس، ھاوكارییەكانی دامەزراوە حكوومەتییەکان بە ھۆی کەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان دژی ڕۆژنامەنووسان دەزانێت. ھاوكات داوا دەكات یاسای مافی دەستكەوتنی زانیارییەكان چالاك بكرێت.