ئه‌مرۆ شه‌ممه 11ی1ی2025، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت لەبارەی مووچە و ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند: ڕەفتارێكی ستەمكارانە و نادادپه‌روه‌رانه لە بەغداوە دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نییه، دەبێ خەڵكی كوردستان لەم دۆخە ناخۆشە دەروونییە ڕزگار بكرێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی، دەبێ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق راست بكرێتەوە، دەستوورێکمان هەیە و دەبێت پابەندی ئەم دەستوورە بین.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دادگای فیدراڵی، تەنها لە بەرژوەندیی حکوومەتی فیدراڵی بڕیاری دەرکردووە، هەرگیز بڕیارێکی دەرنەکردووە کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا بێت، هەر كاتێكیش دادگای فیدراڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بەربەستی بۆ دروست كراوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، پێویستە بەرانبەر بەغدا، یەكڕیز و یەكدەنگ بین، ڕەفتاری بەغدا بەرانبەر هەرێمی كوردستان قبووڵكراو نییە.