ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کیارا فرانچینی، جێگری باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانی، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.