فەرشکردن و نۆژەنەکردنەوەی شەقامی سەرەکی نێو قهڵاتى ههولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە.
بەکۆتا هاتنی فەرشکردنی ئەو شەقامە کە سیمایەکی جوان دەدات بە قەڵات و ئەو شوێنەوارە مەزنەی کە مایەی شانازی گەلەکەمانە، لە ماوەیەکی نزیکدا چەندین ڕێستۆرانت و چێشتخانە و کافێ لەسەر قەڵاتی هەولێر دەکرێتەوە و دەبێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری نێو سەنتەری شاری هەولێر.