ئاگرکەوتنەوەیەک 30 هەزار کەسی لە لۆس ئەنجلۆس ئاوارە کردووە

بەرپرسانی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس ڕایانگەیاند، ئاگرێکی گەورەوە لە شارۆچکەیەکی ویلایەتەکەی کەوتووەتە، هەرچەندە بەرگری شارشتانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدات، بەڵام 10 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەبەردەم مەترسی سووتاندان.

کریستن کرۆلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی:” نزیکەی 10 هەزار ماڵ هەڕەشەی سووتانیان لەسەرە، تاوەکوو ئێستا قوربانیمان نییە، بەڵام تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنترڵکرنی ئاگرەکە بەردەوامن.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاو بونەتەوە، ئاگرەکە تەشەنەی کردووە، خانوو و ئوتۆمبێلی هاووڵاتیان سووتاون، دوکەڵێکی چڕ ئاسمانی شارەکەی تەنیوە.

هەروەها بەرپرسانی ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس ڕایانگەیاندووە:” ئاگرەکە ڕووبەری 12 کیلۆمەتر دووجای لە نێوان کەنارەکانی سانتا مۆنیکا و مالیبووی گرتووەتەوە، بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێز لە ناوچەکە، بەرپرسان هۆشداری پێشوەختەیان دابوو کە ئاگرەکە تەشەنە دەکات و فراوانتر دەبێت، کە بەهۆیەوە تاوەکوو ئیستا نزیکەی 30 هەزار کەس ئاوارەبوون.