شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە

دوێنی، شاندی هاوبەشی تەکنیکیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە هەولێر بەڕێوەچوو، شاندی پارتی لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێکهاتبوو شاندی یەکێتیش پێکهاتبوو لە ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ .
ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی بوو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم و وا چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و بەرنامەی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوێ بکەن.