فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ، پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بریتی بوو له زیاتر له 20،910،463،950 تریلیۆن دینار.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌كوو پشكی هه‌رێمی كوردستان دوای ڕێككه‌وتنی سیاسی و په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێگیر كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق تا ئێسته 10.7 تریلیۆن دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، واته 10.2 تریلیۆن دیناری له پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا 6.4%ـی له داهاتی گشتیی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه، له كاتێكدا پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای بودجه بریتییه له 12.6%.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و 10.2 تریلیۆن دیناره‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، بۆ خه‌رجییه‌كانی وه‌ك؛ ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و شاره‌وانی، هێزی پێشمه‌رگه و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌رجییه‌كانی ژێرخانی ڕێگه‌وبان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌م خه‌رجییانه‌ی نه‌ناردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وام بووه له دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه گشتییانه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.