پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له باره‌ی وه‌ستانی سیسته‌می كۆن جۆری A بڵاوده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی پاسپۆرتی هه‌ولێر كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی1ی2025 بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە، هاوڵاتیان تەنها دەتوانن دوای دانانی نۆڕە پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو تەنها وەرگرتنەوەیان مابوو لە پاسپۆرتی جۆری A، دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
له كۆتاییدا پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دانەوەی پاسپۆرتی جۆری A لە بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌مان لە گەرەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر لە رۆژانی دەوامی فەرمی ده‌بێت.