لە ساڵی 2024 سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەیان پڕۆژەی بازرگانی، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکەی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و بەردی بناغەی دەیان پرۆژەی دیکەیشی داناوە.
ئەو پڕۆژانەی لە ساڵی 2024 لە هەولێر کراونەتەوە یان بەردی بناغەیان بۆ دانراوە:
پارێزگای هەولێر
– ڕۆژی 8ـی ئهيلوولى 2024، مهسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بهردى بناغهى پڕۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێری دانا.
– ڕۆژی 26ی تشرینی دووەم 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی سەنتەرى هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانی لە هەولێر دانا.
– ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەنداوی گۆمەسپانی کردەوە، لە هەمان کاتدا بەردی بناغەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵیی دانا.
– ڕۆژی 18ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەکردنی شێرپەنجەی ، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دانا.
– ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لە پارێزگای هەولێر دانا.
– ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە قەزای خەبات بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانەی حكوومەتی دانا.
– ڕۆژی دووشەممە16ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی بەنداوی دوینی لە پارێزگای هەولێر دانا.
– ڕۆژی 24ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر- دهۆک کردەوە.
–
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە:
– ڕۆژی 22ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی کرد و بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە-تووەقوت و قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ:
– ڕۆژی 21ـی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی جووتسایدی، شێخان-لالشی لە پارێزگای دهۆک دانا.
– ڕۆژى شهممه 21ى ئهيلوولى 2024، مهسرور بارزانى، سهرۆكى وەزیرانی ههرێمى كوردستان، بهردى بناغهى كارگهى سليڤانای له زاخۆ دانا.
– ڕۆژی 6ـی 11ـی 2024 ، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە)ی دانا.
– ڕۆژی دووشەممە، 03-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوەڕەسمێکدا، بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدانی لە گەڕەکی (بەرۆشکێ)ـی شاری دهۆک، دانا.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین
– ڕۆژی 27ـی ئایاری 2024، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە ڕێوڕەسمێکدا، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.