سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی هاوخەمی بۆ گەل و حکوومەتی کۆریای باشوور دەربڕیووە لەبارەی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەی جیجو.
دووشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس)دا، سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی گەل و حکوومەتی کۆریای باشوور کرد لەبارەی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەی جیجو، دەڵێت: لەم کاتەدا، هاوخەمی خانەوادەی قوربانییەكانی ئەو ڕووداوەم.
ئەمە دەقی پەیامەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە:”
سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی گەل و حكوومەتی كۆریای باشوور دەكەم بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەكەی تێكشكانی فڕۆكەی جیجو.
لەم كاتە سەختەدا، هاوخەمی خانەوادەی قوربانییەكانی ئەو ڕووداوەم.
بەرە بەیانی دوێنێ یەکشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە جۆری بۆینگ 737-8AS، لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی موان کەوتە خوارەوە، کە 181 سەرنشینی تێدا بوو، لە نێویاندا شەش کەسیان دەستەی فڕۆکەوانی بوون، ئەمەش بە خراپترین کارەسات لە مێژووی وڵاتەکە دادەنرێت.