ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی 2024، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی سنووری ئیداری پارێزگاکەی داوە و نووسیویەتی: پێشینەیی کارەکانی حکوومەت لەم ساڵدا، پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بووە.
پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیس بووک، لەگەڵ سوپاسکردنی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتی لە کار و پرۆژەکانی پارێزگای هەولێر، ئامار و زانیاریی پرۆژە ستراتیژییە خزمەتگوزارییەکانی خستووەتە ڕوو، کە ئەم ساڵ جێبەجێ کراون و یان هێشتا لە جێبەجێ دەکرێن.
لە بارەی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، نووسیویەتی “له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پیرزین، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبیران دەنێرێت.”
هەروا ئاماژەی بە جێبه‌جێکردنی، پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕێگه‌ی هەولێر – كۆیە کردووە، کە بە گوژمەی ملیاران دینار دەست بە دروستکردنی کراوە.
هەر لە سێکتەری ئاو، پارێزگاری هەولێر، باسی لە پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری کردووە، کە بە تەواوبوونی لە هەر ڕۆژێكدا توانای دابەشکردنی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و كێشەی كەمئاوی سنووری شارۆچکەکە چارە دەکات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا، ئومێد خۆشناو، ئاماژەی بە ته‌واوكردنی دوو سایدی هه‌ولێر – دھۆک کردووە، كه به ڕێگه‌ی گه‌زنه ناسراوه، بە تەواوبوونی دووریی نێوان هەردوو شارەکە کەمتر دەکاتەوە.
سەبارەت بە پۆند و بەنداوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە به‌نداوه‌كانی چه‌مه‌رگه، به‌ستۆره و گۆمه‌سپان و چەند پۆندێکی دیكه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران کردووە، کە كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو هەیە و سوودیان بۆ زیادکردنی ئاوی ژێر زەویی و ئاودێری و کشتوکاڵ هەیە. لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی “سه‌دان پرۆژه‌ی گه‌وره و بچووكی دیكه له قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كه‌كان، به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان له شار‌و گوند و شارەدێکان لە ماوەی ئەم ساڵدا جێبەجێ کراون.”