هەولێر … ساڵرۆژی 129ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو

 

ئەمشەو شەممە رێکەوتی 28.12.2024 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکاران، ساڵرۆژی 129 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو ، کە بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازی دابوو،….
لەو میانەشدا وێرای چالاکی هونەری، بە ئامادەبوونی ستافی فیلم، فیلمی سینەمایی کارۆ نمایش کرا، کە بووە مایەی سەرنج راکێشانی ئامادەبووان.