لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.عەبدولباست سەیدا دەڵێت، بە گەڕانەوە بۆ ئەزموونی سەرۆک بارزانی پرسی کورد لە سووریا چارەسەر دەبێت.
د.عەبدولباست سەیدا لە دەسپێکی لێدوانەکەدا دەڵێت، سەرەڕای پشتیوانیی وڵاتانی هەرێمیی بۆ ڕژێمی بەشار ئەسەد، دۆخی ڕژێم بەردەوام بەرەو خراپی دەچوو، هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان لایەنە جیاوازەکان سەرکەوتوو نەبوو، ئەوەبوو رژێم کەوت.”
ئێستا دۆخێکی نوێ لە سوریا ھەیە، پرسی فیدڕاڵی و دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا ھەیە. چاوی جیھان لەسەر سوریایە، بۆ کوردیش رۆژئاوای کوردستان لە سوریای نوێ گرینگە کە بە مافی خۆی بگات، عەبدولباست سەیدا بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد لە سوریای نوێ، گەڕانەوە بۆ ئەزموونی سەرۆک بارزانی بە چارەسەر دەزانێت، “ئەزموونی پێشووی سەرۆک بارزانی لە ڕۆژئاوا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ پرسی کورد لە سوریا.”
نایشارێتەوە کە گوشاری ئەمریکاو فەڕەنسا لەسەر ئەنەکەسەو ھەسەدە ھەیە کە لەیەکتری نزیکببنەوە، لە ھەمانکاتیشدا ھیوا دەخوازێت کە نزیکبوونەوە رووبدات و سەرجەم ھێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان یەکگرتووانە بەرگریی لە پرسی کورد بکەن، دۆخەکەش ئەمە لە ھەمووان دەخوازێت.