حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی ڕاگەیاند

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە لە چوارشەممە، 25ی کانوونی یەکەمی 2024، تاوەکوو پێنجشەممە، 2ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، یەکشەممە، 5کانوونی دووەمی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.