فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا دووپاتی کردەوە بە ئازادکردنی سووریا، ناوچەکەیان لە جەنگی جیهانیی سێیەم ڕزگار کردووە.
ئەحمەد ئەلشەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی باڵای لوبنانی لە دیمەشق، ڕایگەیاند: “ئازادکردنی سووریا ناوچەکەی لە جەنگی جیهانی سێیەم ڕزگار کرد و بوونی میلیشیاکانیش لە سووریا ببووە هۆی نیگەرانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە.”
وەکوو ئەوەی ئەلشەرع باسی کرد “سووریا گۆڕاوە و توانیمان ناوچەکە بپارێزین و بە یەک مەودا لە هەموو لایانەکانەوە نزیک بین.”
بـــە گوتەی ئەحمەد ئەلشەرع “سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێ لە ئاوەدانکردنەوەی وڵات و دوورکەوتنەوە لە تۆڵەسەندنەوە.”
لەبارەی دۆخی لوبنانیش، ناوبراو دووپاتی کـردەوە “سووریا لە لوبنان پاڵپشتی لایەنێک بەسەر لایەنێکی تردا ناکات و ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی لوبنان دەگرین.”