پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌ێندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی12ی2024، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پله‌كانی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 24ی12ی2024، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر هەیە، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى